ڕوانگە - پاکستان هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی هەر دڵۆپە خوێنێک لە هیندستان دەکات و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕایدەگەیەنێت:" منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لەناو ئەو کەسانەدایە کە بەهۆی بۆردومانەکانی رۆژی چوارشەممەی هێندستانەوە کوژران.
دوو رۆژی رابردوو سەختترین ئاستی ململانەی دەیان ساڵەی نێوانی هیندستان و پاکستان بوون و سەرۆکوەزیرانی پاکستانیش هەڕەشە دەکات و ڕایگەیاند:"تۆڵەی یەک بە یەکی ئەو دڵۆپە خوێنانە دەکەنەوە کە بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای هیندستانەوە لە لەشی پاکستانییەکان رژاوە".
شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان لەڕێی تەلەڤزیۆنەوە وتارێکی بۆ جەماوەری وڵاتەکەی خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا ووتی، منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لەناو ئەو کەسانەدایە کە بەهۆی بۆردومانەکانی رۆژی چوارشەممەی هێندستانەوە کوژران.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان بەڵێنیدا و رایگەیاند، تۆڵەی دڵۆپ بە دڵۆپی خوێنی ئەو قوربانییانە دەکەنەوە.