ڕوانگە - هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بەهەموشێوەیەک ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە و ئاماژە بەوەشدەکات سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

ماوەیەکە بشێک لەو دوکانانەی جوانکاری ئۆتۆمبێل دەکەن، دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە کە "رەشکردنی جامی دواوەی ئۆتۆمبێل رێگەپێدراوە"، بەڵام هاتوچۆ ئەو هەوڵانە ڕەتدەکاتە و ڕایدەگەیەنێت،ئەو دەنگۆیانە راستنین.

هاتوچۆی سلێمانی هۆکاری قەدەغەبوونی رەشکردنی جامی دواوەی ئۆتۆمبێلی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئاستی بینین کەمدەکاتەوە.

هاتوچۆی سلێمانی، شۆفێران و خاوەن دوکانەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە و ئاشکرای دەکات: کڕین و فرۆشتنی (لۆگۆی رێژە / ستیکەر) و گۆڕینی لەزگەی جامی ئۆتۆمبێل دوای رەزامەندی وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتیمان بە رێژەی بەرزتر قەدەغەیە و سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "سەرجەم مەفرەزە گەڕۆکەکانی هاتوچۆ ئاگادارکراونەتەوە ئامێری پێوەری رێژەی جامڕەشکردن بەکاربهێنن تاوەکو ئەو دیاردەیە بنبڕ بکرێت."

هاتوچۆی سلێمانی سزای جامڕەشکردنی ئۆتۆمبێلی ڕونکرۆتەوە و باسی لەوەکردووە:"کە سزاکان بریتین لە سزادان بە 500 هەزار دینار و هەروەها دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ.