ڕوانگە - یەڵدیری ئۆغور سەرنووسەری رۆژنامەی سەربەستییەت لە توركیا وتی: پەکەکە کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی خۆی ئەنجامداوە و لە رۆژانی داهاتوودا ئەنجامەکانی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت
یەڵدیری ئۆغور ڕایگەیاندووە: وەک بیستوومە پارتی كرێكارانی کوردستان کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی خۆی لە سێی ئایار دەستپێکردووە و کۆنگرەکە چەند رۆژێکی خایاندووە.
یەڵدیری ئۆغور وتیشی: کۆنگرەکە لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچووە، کە تیایدا ئۆجالان بە تەلەفۆن بەشداریی کردووە
دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا رایگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەی پەکەکە چەک دادەنێت و هەڵدەوەشێتەوە و سەردەم و قۆناغێكی نوێ دەستپێدەكات.