ڕوانگە - هێرشەکانی سوپای پاکستان بۆسەر هیندستان وادەکات ئەو وڵاتە جوڵەو چالاکی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی ڕابگرێت.

ڕۆژنامەیەکی تایمز ئۆف ئیندیا بڵاویکردوەتەوە، بڕیاری داخستن‌و ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەو 32 فڕۆکەخانەیەی هیندستان تاوەکو کاتژمێر 05:29 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی 15ی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.

هەروەها ئاژانسی ANIی هیندستان بڵاویکردوەتەوە، چەند شارێکی هەردوو هەرێمی پەنجاب‌و ڕاجاستانی هیند بەهۆی هەڵکەوتنیان لەسەر سنوری پاکستان، کەوتونەتە بەر هێرشێکی چڕی درۆنی سوپای پاکستان.

ئاماژەی به‌وه‌شكردوه‌، بەهۆی هێرشە درۆنەکانی پاکستان لەهەردوو هەرێمی ڕاجستان‌و باسانکوت تەزوی کارەبا پچڕاوە، جیا لەم دوو هەرێمە، دەنگی بەهێزی چەند تەقینەوەیەکیش لەشاری ئەمیرتسار بیستراوە، ئەمە یەکەمجارە لەسەرەتای دروستبونی پێکدادانەکانەوە، یەکەمجارە ئەوشارە دەکەوێتە بەر هێرش.

ئاژانسەکە ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە، لەشاری فەیروزپوری هەرێمی پەنجاب، بەدرۆن باڵەخانەیەکی مەدەنی کراوەتە ئامانج‌و بەهۆیەوە تەنها سێ کەس برینداربون.