ڕوانگە - لە بەیاننامەیەکدا وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند:" هێزەکانیان فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆنی ئیسرائیلیان بە مووشەکی بالستیکی سەروودەنگ و تێلاڤیڤیان بە درۆن کردووەتە ئامانج.'
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ڕونیکردۆتەوە:" بۆ پاڵپشتی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و هێزەکانیان و لە وەڵام بە جەنایەتی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە دژی براکانمان لە کەرتی غەززە و لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی بڕیاری گەمارۆی ئاسمانی ئیسرائیل، هێزەکانی یەمەن لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی تایبەتدا، فڕۆکەخانەی ئەللد کە لە ئیسرائیل وەکوو فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن دەناسرێت، بە مووشەکێکی بالستیکی سەروودەنگ کرایە ئامانج و سەرکەوتووانەی ئامانجەکەی خۆی پێکا و سیستەمی بەرگری ئاسمانی دوژمن نەیتوانی بیپێکێت و هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە ملیۆنان ئیسرائیل بچنە حەشارگەکانەوە و گەشتە ئاسمانییەکان بۆ یەک کاتژمێر بوەستێندرێت.'
ئاماژەی بەوەشكردووە:"هێزە چەکدارەکانی یەمەن جارێکی دیکە هۆشداریی دەداتە ئەو کۆمپانیاگەلە کە هێشتا بڕیاری گەمارۆی ئاسمانی ئیسرائیلیان جێبەجێ نەکردووە و داوایان لێدەکات بەپەلە گەشتەکانی خۆیان بۆ ئیسرائیل ڕابگرن، هەر وەک کۆمپانیاکانی دیکە ئەو کارەیان کردووە.'