ڕوانگە - بەرپرسێکی باڵای عێراق ڕایدەگەیەنێت:" عێراق سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەى زیاتر لە نیو ملیار دۆلارى پارەى دزەپێکراو لە ساڵى ٢٠٢٤دا.

محەمەد عەلى لامى، سەرۆکى دەستەى دەستپاکیی عێراق رایگەیاند:" حکومەت هەوڵەکانى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى کردووەتە پێشینەی کارەکانی و هەوڵەکانى حکومەت و دادگاش هۆکاربوون بۆ گەڕاندنەوەى پارە دزەپێکراوەکان.

سەرۆکى دەستەى دەستپاکیی عێراق ئاشکرایکرد، "عێراق سەرکەوتوو بوو لە گەڕاندنەوەى زیاتر لە نیو ملیار دۆلار لە پارەى دزەپێکراو لە ساڵى ٢٠٢٤دا".