ڕوانگە - سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن، کە لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ سعودیە ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بەبێ حەماس داندەنێت بە دەوڵەتی فەلەستینی و حكومەتێك لە فەلەستین پێكدەهێنێت.

رۆژنامەی جیروسالیم پۆستی ئیسرائیلی رایگەیاندووە:" دۆناڵد ترەمپ بە رەسمی داندەنێت بە دەوڵەتی فەلەستینی و بەبێ بزوتنەوەی حەماس
پێكهێنانی حكومەتێكیش رادەگەیەنێت.

ئەوەیشی خستۆتەڕوو، داننانی ئەمریكا بە دەوڵەتی فەلەستینی دەبێتەهۆی گۆڕانكاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و چەند دەوڵەتێكی تریش دێنە ناو رێككەوتنی ئیبراهیمی و پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكەنەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانەكەی ترەمپدا چەند رێككەوتنێكی ئابوری دەكرێت و وڵاتانی كەنداوی عەرەبیش لە سەپاندنی باجی گومگری دەبەخشرێن.