ڕوانگە - دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/٥/١١  كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق كۆتایی هات، بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕوانگە، لەو کۆبونەوەیەدا جەختکراوەتەوە لەسەر پرسی ئامادەکاریەکانی عێراق بۆ بەڕێوەچونی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی، کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.

هەربەگوێرەی زانیاریەکان،  سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق  بەڵێنی ئەوەی بە وەزیرە كوردەكان داوە، تاوەكو سبەی دووشەممە چارەسەری پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات و مووچە دەنێردرێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئێوارەی ئەمڕۆ سودانی لەگەڵ وەزیرەکوردەکاندا کۆببێتەوە".