ڕوانگە - بەرپرسان و سەرچاوەی ئاگاداری دوو لایەنی ئێرانی و ئەمریکا وێڕای بە ئیجابی وەسف کردنی ڕەوتی دانوستانەکان، جەختیان لە بەردەوامیی دانوستانەکان لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی کردەوە.

میدیای ئێران لەزاری سەرچاوەكان لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەیان بڵاویان کردەوە:  گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریكا كۆتایی هات. 

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: خولی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتایی هات. ئەمانە گفتوگۆی سەخت بەڵام بەسوود بوون بە ئامانجی باشتر تێگەیشتن لە هەڵوێستی یەکتر و دۆزینەوەی ڕێگەی مەعقول و واقیعی بۆ چارەسەرکردنی جیاوازییەکان. عومان هەماهەنگی دەکات و خولی داهاتوو ڕادەگەیەنێت.

هاوکات بەرپرسێکى باڵاى ئەمریکا بە مەرجی ئەوەی ناوی ئاشکرا نەکرێت، بەئاژانسى ئەی ئێف پى، وتووە: ڕێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بەرەو پێشەوە بچن بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لە ڕێگەی گروپە تەکنیکییەکانەوە.”

بەپێی رێككەوتنی هەردوولا، لە ئایندەیەكی نزیكدا گەڕێكی تری دانوستان بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دوای هەماهەنگیی هەردوولاو رۆڵی عوممان وەكو نێوەندگیر. 

گفتوگۆكان لەبارەی داواكاریی و چاوەڕوانی هەردوولا لەیەكتر بەردەوام دەبێت.