ڕوانگە - بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، سودانی بەڵێنیداوە كێشەی مووچە چارەسەر بكات و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابینبکات .
لەمبارەیەوە د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند:" لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزیرە كوردەكان قسەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و بەڵێنیداوە كە كێشەكە چارەسەر بكرێت و مووچە بنێرێت.
وتیشی:"نازانرێت كە ئاخۆ بۆ مووچەی مانگی چوار 950 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت یاخود بڕەكەی كەمدەكرێتەوە."
د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، “لەم هەفتەیەدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت”.