ڕوانگە - بە ئامانجی بەهێزکردنی هەندێک بنکەی سەربازیی و کەمکردنەوەی هەندێکی تریان، لەڕێگەی گواستنەوەی کەرەستەی سەربازییو لۆجستی لەنێوان شوێنە جیاوازەکاندا، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەبنکەی کێڵگەی نەوتیی عومەر بەرەو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەپارێزگای حەسەکە فڕیوە.
ڕوانگەری سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردوە، ئەم هەنگاوە بەشێکە لەپلانێکی ئەمریکا بۆ دوبارە بڵاوکردنەوەو ڕێکخستنەوەی ئامادەیی سەربازیی لەڕۆژئاوای کوردستان.
سەرچاوەکانی ناو ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەو ڕاپۆرتانەیان ڕەتکردەوە کە باسیان لهکشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەکێڵگەی نەوتیی عومەرو ڕادەستکردنی پێگەکانیان بەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی حکومەتی دیمەشق دەکرد.
سەرچاوەکان پشتڕاستیانکردەوە، کۆنترۆڵی کێڵگەکە هێشتا بەهاوبەشی لەنێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتییو هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده)دا ماوەتەوە.