ڕوانگە - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆلەمەودوا قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان ههرێمو ئەمریکا دەستپێدەکات".
ئەم وتەیەی مەسرور بارزانی لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو گرێبەستی گەورەی لە بواری نەوت و وزە لەگەڵ دوو گەورە کۆمپانیای بواری نەوت و وزەدا واژوکردووە.
مەسرور بارزانی ڕونیشیکردەوە، "لەڕێورەسمێکدا لەژوری بازرگانیی ئەمریکا لەواشنتۆن، سەرپەرشتییو چاودێری ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگمان لەنێوان حکومەتی هەرێمو دوو کۆمپانیای ئەمریکی وێسترن زاگرۆسو ئێچ کەی ئێن ئینێرجی لەبواری وزەدا کرد، کە ئەمەش وادەکات، قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان ههرێمو ئەمریکا دەستپێدەکات بەواژوکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لەگەڵ وێسترن زاگرۆسو ئێچ کەی ئێن ئینێرجی کە بەهایان دەیان ملیار دۆلارەو کارەبا بۆ ملیۆنان کەس دابیندەکاتو هەلی کار دەڕەخسێنێتو ئابوری کوردستان بەهێزتر دەکات".