ڕوانگە - ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥ بەڕێوە دەچێت، زیاتر لە ١١٥ هەزار خوێندکار لە بەشەکانی وێژەیی، زانستی، پیشەیی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەبن.

ئەمڕۆ یەك شەممە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥،  لە هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ١١٥ هەزار و ٧٨٧ خوێندکار بەسەر دوو هەزار و ١٧ هۆڵی تاقیکردنەوە دابەشکراون و بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلە کۆتاکان دەبن.

بە پێی خشتەی تاقیکردنەوەکان، کە وەزارەتی پەروەردە بڵاوی کردووەتەوە، هەفتەی دوو ڕۆژ تاقیکردنەوە دەکرێت.

هەروەها بەهۆی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، کە دەکەوێتەی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ٥وە، تاقیکردنەوەکان ڕادەگیرێن و دوای ڕۆژانی پشووی  جەژن، تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکەنەوە.