ڕوانگە - حەماس لەڕێگەی وتەبێژەکەیەوە پەیامێکی ئاگرین ئاراستەی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات و ڕایدەگەینێت، "جهنگ نهوهستێنن، تهرمى زیاترتان بۆ ڕهوانه دهكهینهوه".
بەگوێرەی وتەی ئەبو عوبەیدە وتەبێژی سەربازی كەتیبەكانی قەسام باڵى سهربازیى حهماس، دوێنێ هەینی لەشاری خان یونسو جەبالیا، سوپای ئیسرائیل، زیانێكی زۆری پێگەیشتوەبۆیە لەسەر لایەنگرانی دوژمن پێویستە ئەو جەنگە بوەستێنن، ئەگەرنا تەرمی زیاتریان بۆ ڕەوانە دەكەینەوە".
وتەبێژی سەربازی كەتیبەكانی قەسام ڕونیشیکردۆتەوە، "تائێستا جەنگاوەرەكانمان میراتگری پەیامبەراننو بەبەردی داود لەزرێپۆشەكانی دوژمن دەدەنو ئەو ملهوڕیەیان دەشكێنن".
تەنها دوێنێ چهكدارانى حەماس لەچەندین ناوچەی كەرتی غەززەو لەیەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان چوار سەربازی ئیسرائیلیان كوشتو 17ى دیكەشیان برینداركرد، بەتایبەتی لەبۆسەیەكدا لهشاری خان یونس.