ڕوانگە - سەرکردەیەکى چوارچێوەى هەماهەنگى رەخنەی توند لە حکومەتی هەرێم وەردەگرێت و ڕایدەگەیەنێت: گرفتى خەرجنەکردنى مووچەى مووچەخۆران بەهۆى پابەندنەبوونى حکومەتى هەرێمە بە ڕادەستکردنى داهات.
قەیس خەزعەلى، ئەمیندارى گشتیی بزوتنەوەى عەسائیبى ئەهلى حەق لە وتارى نوێى جەژنى قورباندا لە نەجەف وتی: مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم دەستەبەر نەکراوە و هەندێک لە میدیاکانى کوردستان ئێمە بە بڕینى مووچە تۆمەتباردەکەن، بەڵام هۆکارەکەى ئەوەیە کە حکومەتى هەرێم داهاتى نەوت رادەستى بەغداد ناکات و بە نرخى “خۆڵ” دەیفرۆشێت.
ڕاشیگەیاند: ڕۆڵەکانى گەلى عێراق مافیان هەیە و ئەرکیشیان لەسەرە بەبێ جیاکارى، بەرپرسیارێتیی وڵاتیش هەماهەنگى و هاوبەشى نەک لەسەر لایەک بەبێ لایەکەى دیکە”.
باسی لەوەشکرد: بەشێکى دیکەى کێشەکە ئەوەیە هەرێم داهاتى دەروازە رەسمى و ناڕەسمییەکان رادەستى بەغداد ناکات.
وتیشی: خێر و چاكەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە مانەوەیاندایە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ، نەوەك بیركردنەوە لە جیابوونەوە.