ڕوانگە - ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "زایۆنیستی دەبێ چاوەڕوانی سزای توند بێت."

سایتی ڕێبەری باڵای ئێران پەیامەکەی بەم شێوەیە بڵاو کردەوە:

پەیامی ڕێبەری بڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ گەلی مەزنی ئێران دوای تاوانی بەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنیستی

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

بسم‌الله الرحمن الرحیم

گەلی مەزنی ئێران! 

ڕژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستی پیس و خوێناوی خۆی بەڕووی تاوانێک لە وڵاتی خۆشەویستمان کردەوە و بە لێدانی ناوەندەکانی نیشتەجێبوون زیاتر لە جاران سروشتی خراپەی خۆی ئاشکرا کرد. ڕژیم دەبێ چاوەڕوانی سزای توند بێت.

دەستی بەهێزی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ان شاءاللە دەستبەرداری نابن.

لە هێرشەکانی دوژمندا چەندین فەرماندە و زانا شەهید بوون. جێنشین و هاوکارەکانیان دەستبەجێ دەست بە ئەرکەکانیان دەکەنەوە، ان شاءاللە.

بەم تاوانە ڕژێمی زایۆنی چارەنووسێکی تاڵ و پڕ لە ئازاری بۆ خۆی ئامادە کرد و بە دڵنیاییەوە وەریدەگرێت.

سەید عەلی خامنەیی ١٣-٦-٢٠٢٥