ڕوانگە - سەرۆککۆماری تورکیا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە سنورێک بۆ پێشێلکاری و دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەکە و بەتایبەت ئێران دابنێن، چونکە ئیسرائیل سەقامگیریی جیهانی و هەرێمی دەکاتە ئامانج.'

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە توتێکدا ڕایگەیاند:" ئیسرائیل بەم هێرشانەی بۆسەر ئێران ئاژاوەگێڕییە و دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە."
 
ئەردۆگان ڕونیشیکردۆتەوە:" لە کاتێکدا ئەم هێرشانە ئەنجامدراون کە گفتوگۆکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران چڕبوونەتەوە و فشارە نێودەوڵەتییەکان دژی کردەوە نامرۆڤانەکانی بەرامبەر غەززە زیادیان کردووە، عەقڵییەتی یاساشکێنی ئیسرائیل نیشان دەدەن.'
 
وتیشی، "حکومەتی نەتەنیاهوو بە کردەوە بێباک، دەستدرێژکارانە و یاساشکێنەکانییەوە، هەوڵدەدات ناوچەکەمان و هەموو جیهان بەرەو کارەسات رابکێشێت."