ڕوانگە - بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، گەشتێکی حاجییانی عێراق دواخرا، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی هەرێمی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت:" تائێستا ئاگادار نەکراوینەتەوە کەئایا گەشتەکە دەکرێت یان نەخێر، بۆیە چاوەڕێی پێشھاتەکان دەکەین.
نەبەز ئیسماعیل کمال بەگ وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ بەھۆی ئاڵۆزی و ڕوداوەکانی ناوچەکە گەشتێکی حاجیانی عێراق لە مەدینەی پیرۆزەوە بۆ بەغدا دواخرا.'
وتیشی:"سەبارەت بە(حاجیانی کوردستان) بەپێی خشتەی فرۆکەوانی سبەی یەکەم گەشت ئەنجام دەدرا،بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیەکانەوە ئەوگەشتە دواخرا.'
نەبەز ئیسماعیل کمال بەگ وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی ڕونیشیکردەوە:"تاکو ئێستا بەفەرمی لەلایەن دەستەی باڵای حەجی عێراقەوە ئاگادار نەکراوینەتەوە کەئایا گەشتەکە دەکرێت یان نەخێر، چاوەڕێی پێشھاتەکان دەکەین ھەر چی زانیاری ھەبێ لەسەر گەڕانەوە بەزووترین کات پێتان ڕاگەێنینن .'