دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "ئێران و ئیسرائیل دەبێت رێککەوتنێک بکەن و رێککەوتنیش دەکەن، هەروەک چۆن من وام لە هیندستان و پاکستان کرد رێککەوتن بکەن".
دەقی پۆستەکەی دۆناڵد ترەمپ لە ترووس سۆشیاڵ: ئێران و ئیسرائیل دەبێت رێککەوتنێک بکەن و رێککەوتنیش دەکەن، هەروەک چۆن من وام لە هیندستان و پاکستان کرد رێککەوتن بکەن، لەو دۆخەدا بە بەکارهێنانی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ هێنانی لۆژیک، یەکڕیزی و ژیری بۆ نێو گفتوگۆکان لەگەڵ دوو سەرکردەی نایاب کە توانییان بەخێرایی بڕیار بدەن و بوەستن! هەروەها، لە ماوەی یەکەم خولی سەرۆکایەتیی مندا، سربیا و کۆسۆڤۆ ناکۆکییەکی تووندیان هەبوو، وەک چۆن بۆ دەیان ساڵ بوو وابوون، و ئەو ململانێ درێژخایەنە خەریک بوو ببێتە جەنگ. من رامگرت (بایدن بە چەند بڕیارێکی زۆر گەمژانە زیانی بە دەرفەتە درێژخایەنەکان گەیاند، بەڵام من چاکی دەکەمەوە، دیسانەوە!). دۆخێکی دیکە میسر و ئەسیوپیایە و شەڕەکەیانە لەسەر بەنداوێکی زەبەلاح کە کاریگەریی لەسەر رووباری نیلی مەزن هەیە. ئاشتی هەیە، لانیکەم بۆ ئێستا، بەهۆی دەستوەردانی منەوە و بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە! بە هەمان شێوە، بەمزووانە ئاشتیمان دەبێت لەنێوان ئیسرائیل و ئێران! ئێستا چەندین پەیوەندی و کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن. من زۆر کار دەکەم و هەرگیز دەستخۆشیم لێناکرێ بۆ هیچ شتێک وەرناگرم، بەڵام ئاساییە، خەڵک تێدەگات. با رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە مەزن بکەینەوە.