ڕوانگە - بەهۆی مەترسی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ئەمەریکا بەناچاری بڕیاریدا  دەرگای باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی  لە تەلئەبیب دابخات و ئاماژەیداوە، بڕیاری داخستنەکە هەر دوو بەشی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە قودس و تەلئەڤیڤیش دەگرێتەوە٫ هەروەها باسی لەوەشکردووە، لەم دۆخەدا ناتوانن کارمەندەکانیان بگوزانەوە یان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هاوکاریان بکەن بۆ ئەوەی ئیسرائیل بەجێ بهێڵن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە دەرگای نوێنەرایەتییەکانیان لە ئەلئەبیب و شاری قودس دادەخرێت و پێشوازی لە هیچ کەسێک ناکرێت.

باڵیۆزخانەکە کارمەندەکانی ئاگادار کردووەتەوە، خۆیان و ئەندامانی خێزانەکانی لە ماڵەکانیان بمێننەوە تاوەکوو کاتێکی نادیار.