ڕوانگە - ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دانیشتنی نائاسایی پەڕلەمانی عێراق، لەبارەی پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقەوە بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کردووە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ، كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقەوە بەڕێوە دەچێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو:" كارنامەی كۆبوونەوەكە بریتییە لە یەك بڕگە، ئەویش تاوتوێكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەزاندنی سەروەریی عێراقە لەلایەن ئیسرائیل بۆ هێرشكردنەسەر ئێران.

ئەم دانیشتنەی پەڕلەمانی عێراق لە کاتێکدایە، ماوەی پێنج ڕۆژە، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامییان هەیە و واچاوەڕێ دەکرێت، جەنگەکە پەرەسەندنی زیاتر بەخۆوە ببینێت.