ڕوانگە - شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ترس و دڵەڕاوکێی لای تورکیا دروست کردووە و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕایدەگەیەنێت:" لە ئەگەری دروستبوونی کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان  ئامادەی وەڵامدانەوەی هەرجۆرە سینارۆیەکین و بۆ ئەو مەبەستە هەمیشە لەسەرهێڵین.

ئەردۆغان ڕونیشیکردۆتەوە، "ئێران مافی خۆیەتی دژی هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل بەرگری لە خۆی بکات، هەروەها ئاماژە بەوەشدەکات،  ناتەنیاهۆ دەمێکە لە تاوانی کۆمەڵکوژیدا هیتلەری ستەمکاری تێپەڕاندوە''.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، باسی لەوەشکردووە،" ئیسرائیل بەم هێرشانەی ئێستای کە کردویەتییە سەر ئێران زەمینەی چەتەگەرێتیی خۆی فراوانتر کردووە''.