ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت:" بەبێ ڕاوێژ و پشکنینی بزیشکی بەکارهێنانی ژیری دەستکرد، مەترسییەکی گەورەیە و هەڵەی پزیشکی لێدەکەوێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی ئەوەیشی خستۆتەڕوو:" پێویستە هاوڵاتیان هیچ دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکی بەبێ راوێژی پزیشک و لە شوێنی نافەرمی بەکارنەهێنن و گوێ لە هیچ رێکلامێکی ئۆنلاین و سۆشیاڵ میدیاکان نەگرن.
ئەم راگەیاندراوەی وەزارەتەکە دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی کەسێک بەناوی زەكەریا سەلمان دێت، كە دەوترێت بەهۆی راوێژکردن بە زیرەكی دەستكرد، دەرمانێكی بەكارهیناوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.