ڕوانگە - ئەگەری هێرشکردنەسەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بووەتەهۆی دروست بوونی ناکۆکی و ململانێ لەنێوان هاوپەیمانەکانی ترەمپ دا.

هەندێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی دۆناڵد ترامپ لە پارتی کۆمارییەکان ناکۆکییان هەیە لەبارەی  ئەگەری هەڵمەتی سەربازی ئەمریکا دژ بە ئێران،چونکە ئەوان پێییان وایە ترەمپ هەرلەسەرەتاوە هاوڕابووە لەگەڵیان لە سیاسەتی نەچوونە ناو پێکدادان لەگەڵ وڵاتانی دیکە. 

ستێڤ بانون، کە یەکێکە لە دەنگە کاریگەرەکانی ڕێکخراوی "ئەمریکای یەکەمە" ڕۆژی سێشەممە بۆ ڕۆژنامەنوسان قسەی کردو ڕایگەیاند:" ئەمەریکا نابێت ئەو هەڵەیەی لە عێراقدا کردی دوبارەی بکاتەوە و دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەشداریکردن لەگەڵ ئیسرائیل لە هەڵمەتێکی سەربازی دژ بە پرۆگرامی ناوەکی ئێران دوور بکەوێتەوە، ئەگەر پشوتر  ڕێکەوتنێکی دیپلۆماسی نەکرێت.
گۆڕانکاری خێرا لە هەڵوێستەکانی ترەمپ لە شۆڕشێکی دیپلۆماسیی ئارامەوە بۆ پشتگیری لە هەڵمەتی سەربازی دژی ئێران، هەروەها بڕیاردان لە بەکارهێنانی بۆمبێکی ٣٠ هەزار پاوەندی تایبەت بە تێکشکاندنی بەرگری، بووە بەهۆی دروستبوونی نیگەرانییەکی زۆر لای ئەندامانی پارتی کۆماری کە دژی هەڵمەتی سەربازین.

لایەنگرانی ترەمپ پێیان وایە چونە ناوجەنگەوە لە ئێستادا یارمەتیدەری ترامپ نابێت لە گفتوگۆکانی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا و گرێبەستە بازرگانییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و هەروەها  ڕێکخراوی"با ئەمریکا دووبارە مەزن بکەینەوە" پێیانوایە بەشداریکردنی ترەمپ لەم جەنگەدا  کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر شانسی
مانەوەی زۆرینەی پارتی کۆماری  لە کۆنگرس لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٦.