ڕوانگە - ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو دوایین بڕیار له‌سه‌ر مووچه‌ی هه‌رێم بدرێت ، به‌ڵام به‌هۆكارێكی به‌په‌له ٦ ئه‌ندامی دادگای فیدڕاڵی عێراق و ٣ ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش ده‌ستییان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
ئەندامێکی دادگای فیدراڵی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا دەستلەکارکێشانەوەکەمان لەسەر مووچەی هەرێم نیە لەسەر دۆسیەی ناوچەی خۆر عەبدووڵایە کەسەرۆکی دادگا بەتاکڕەوی دەیەوێت لەبڕیاری پێشووی دادگاکەمان پەشیمان بێتەوە.
لەبارەی دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانیش ئەو ئەندامەی دادگا ڕونیکردۆتەوە:" هەموو دادوەرەبەرێزەکان بۆچوونی فەرمی خۆمان لەسەر دۆسەیەی مووچەی فەرمانبەران داوە بەسەرۆکی دادگا‌و داوامانکردوە دادگای فەرمان سالاری دەربکات ومووچە بەبێ مەرج رەوانەی هەرێم بکرێت٫ بەڵام تەنها هەرێم وبەغداد پابەند بکەنەوە بەبریارەکانی پێشووی دادگای فیدراڵی کەلەساڵی ٢٠٢٤ دەرکرابوو.