ڕوانگە - دوێنێ ترەمپ داوای لەخەڵکی تاران کرد ، (کەتاران چۆڵ بکەن!! )هەروەها ووتی:- ( دەبێت ئێران بێ قەید و شەرت تەسلیم بێ).
ئەم لێدوانانەی ترەمپ بەوە لێکدرایەوە، کە ئەمریکا شەوەکەی دێتە ناو جەنگ..!!
ترەمپ لەگەل ئەم لێدوانەی کۆمەڵێک جوولەی تری کرد، بەپەلە کۆبوونەوەی لوتکەی ( ٧)ی لە کەنەدا جێهێشت، هاتەوە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەیی ئیدارەکەی لە کۆشکی سپی سازدا، دواتر لەگەل نەتانیاهۆ بەتەلەفۆن قسەی کرد.
هەموو دوونیا دەستی لەسەر دڵی بوو کە ترەمپ بەشداری شەڕ دەکات.
کەچی لە شەوەوە تا ئێستا هیچ رووینەدا، ئەمرۆش لەدوا لێدوانی دەڵێت( لەوانەیە بچینە ناو شەڕەکە، لەوانەشە نەچینە ناو شەڕەکە!!)
لێرە دەتوانین دوو خوێندنەوە بۆ ئەم هەڵسوکەوت و جووڵانەی دوێنێی ترەمپ بکەین.
خوێندنەوەی یەکەم، لە سێ خاڵ دەستنیشان دەکەین .
یەکەمیان/ ئیسرائیل لەشەڕی دەروونی بەرامبەر بە ئێران شکستی هێناوە . کاتێ ئێران دوێنێ شەو هەڕەشەی کرد کە بە مووشەکی جیاوازو کاریگەر ئەمجارە لەئیسرائیل دەدات، ئەوەبوو ئێران داوای لەخەڵکی تەلئەبیب و حەفیا کرد ، کە ئەو دووشارە چۆل بکەن.
دووەمیان/ ئیسرائیل
لەبەرامبەر ئەو هەڕەشەی ئێران، نەیتوانی خەڵکەکەی خۆی ئارام بکاتەوە، بۆیە پەنای بۆ ترەمپ برد، کە بە لێدوانی چۆڵکردنی تاران ،خەڵکی ئیسرائیل ئارام بکاتەوە. بەدەلیلی ئەوەی ئێستا ئەمریکا هاوڵاتیەکانی خۆی لەئیسرائیل دەگوازێتەووە بۆ ئەمریکا.
سێیەمیان/ ترس لای ئێرانیەکان دروست بکات، کە بەو جۆرە موشەکانە هێرشی سەر ئیسرائیل نەکەن.
ئێران نەک نەترسا، بەڵکو خودی خامەنەئی دەرکەوت و هەڕەشەی لەئەمریکا کرد، ئەو خامەنەئیەی کەگوایە لەترسی تیرۆرکردنی( خۆی شاردۆتەوە). جگە لەوە لەدوێنەوە ئێران بەموشەکی کاریگەرتر ئیسرائیل بۆردومان دەکات.
بۆیە دەڵێین ترەمپ بەو هەڵسوکەوتانەی دەریخست کە بۆتە بەشێک بۆ ڕاگرتنی خیتابی سیاسی و ئیعلامی و دەروونی ئیسرائیل. وەبۆتە بەشێک لە شەڕی دەروونی جەنگەکە لەبەرژەوەندی ئیسرائیل لەدژی ئێران.
خوێندنەوەی دووەم.
دەکرێ ئەم جووڵەیەی ترەمپ جۆرێک لەپرۆڤ و مناوەرە و خۆ ئامادەکردن و هەڵخەلەتاندنی ئێران بێ.
چۆن؟
کاردانەوەی ئێرانی بۆ دەرکەوێ، ئایا نەرمی دەنوێنێ و بە چارەسەری مام ناوەند ڕازی دەبێت.
جووڵە سەربازییەکانی ئێران لەناوخۆ و لە دەرەوەی ئێران لەڕێگای شانە خەوتووەکانی هێزەکانی سەر بە مقاوەمە ئاشکرا بکات.
کاردانەوەی هێزە دەولی ئیقلیمیەکان وەک چین و رووسیا و ئەوروپا و ووڵاتانی کەنداو چی دەبێ.
هەروەها بۆی دەرکەوێ کام لە ووڵاتانی جیهان خۆیان دەدەنە پاڵ ئێران، لەیارمەتیدانی بە چەک و جبەخانە.!!
هەروەها کام هێزو گروپ و لایەن لە ناو ئیدارەکەی و کۆنگرس و ئەنجوومەنی پیران دژە یا لەگەڵ ئەو هەنگاوەیە.
لەهەمووی گرنگتر ووڵاتانی کەنداو لەبەرامبەر نەهاتنە ناو شەڕ ئامادەن چی بە ئەمریکا ببەخشن!