ڕوانگە - ئەنجومەنی شورای هەرێم بڕیاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی گشتاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو تويژینەوەی زانستی ژمارە (17392) لە 5/ 9/ 2024 كە تیایدا بڕیاریدا بوو بە قەدەغەكردنی وانەوتنەوەی مامۆستايانی میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە زانكۆ و پەیمانگە تايبەتەكان.
ئەنجومەنی شورای هەرێم لە ناوەرۆکی بڕیارەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات: کە میلاکی زانکۆ حکومیەکان دوای تەواو کردنی نیسابی دەرس وتنەوە لە زانکۆ حکومیەکان دەتوانن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان (ئەهلییەکان) دەرس بڵێنەوە بە رەزامەندی سەرۆکی زانکۆ و کۆلێژن و بەش".
گشتاندنەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر نوسراو و داواکاری دیوانی چاودێری دارایی هەرێم دەرچوو بوو وە دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رووکردنەوەیەکی ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم کە مامۆستایانی زانکۆ حکومیەکان مافیان هەیە لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتیەکان دەرسبڵێنەوە چونکە بەپێی یاسا مامۆستای زانکۆ ناتوانێت هیچ پیشەیەکی تر هەبێت جگە لە دەرس وتنەوە.
ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی شورای هەرێم لە بەرژەوەندی مامۆستایانی میلاکی خوێندنی باڵا کۆتایی هات و لە زەرمەندی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و بریارەکانی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم بە نایاسایی دادەنرێت.