ڕوانگە - بەتۆمەتی دزیکردن و لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، تۆمەتبارێکی هەڵاتوویان دەستگیرکرد.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵاتوو لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەوجەوانانی کەرکوکەوە گەیشتە بنکەی پۆلیسی سەیدسادق، تایبەت بەدەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوبوو، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێت.

تۆمەتبار (ج، أ، ب) لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری تایبەتمەند ڕاگیراوەو دوای گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.