ڕوانگە - عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، " بە لەناوچونی سەرجەم بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران ئەم ململانێ و یارییە تەواونابێت، چونکە ئێمە خاوەنی ئیرادەی سیاسی و زانست و تەکنەلۆجیا و مەوادی پیتێنراوی خۆمانین".
شەمخانی کەلە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردۆتەوە، " ئێستا دەستپێشخەریی سیاسیو کرداری هاوکات لەگەڵ مافی بەرگریی ڕەوا لەدەستی لایەنێکدایە کە هەم یارییەی زیرەکانە بەباشی دەزانێو هەم لەبەئامانجگرتنی کوێرانە خۆ دەبوێرێ".
لە کۆتای نوسینەکەیدا عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرای کردووە، "سورپرایزەکان بەردەوامدەبن".