ڕوانگە - بەرپرسانی ئیسرائیل لە لێدوانیاندا بۆ رۆژنامه‌ى یه‌دیعوت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى ڕایانگەیاندووە:" ئامادەیی ڕاگرتنی جەنگین لەگەڵ ئێران بەومەرجەی عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامیى ئێران رازى بێت به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ بكات، یانیش ئێران راده‌ست ده‌بێت، ئێمه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م ٢٣ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی یه‌دیعوت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى لەزاری سەرچاوە ئیسرائیلیەکانەوە بڵاوى كردەوه:" کەئێسته هه‌لى چوونه ناو دانوستاندن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه زۆر لاوازه و ته‌نانه‌ت له‌وه نزیكه هیچ ئه‌گه‌رێكى نه‌بێت. له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیان باسیان له‌وه كردووه، له‌وانه‌یه ٨٠-٩٠٪ ماده‌ى پیتێنراوى یۆرانیۆم له هێرشه‌كه‌ى دوێنێى ئه‌مه‌ریكا بۆ وێستگه‌ى فۆردۆ له‌ناو چووبێت.'