ڕوانگە - لە بارەی تەقینەوەکە دوێنێ یەکشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:"بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە خۆکوژییە تیرۆریستییە دەکەم کە کرایە سەر کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق.'
سەرۆکی حکومەت لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا وتی:"پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم و هاوسۆزی هەموو زیانلێکەوتووانم.'
مەسرورور بارزانی باسی لەوەشکرد:" پشتیوانیی بەهێزی خۆمان بۆ ئازادی بیروباوەڕ دووپات دەکەینەوە و بە هەموو شێوەیەکیش تیرۆر ڕەت دەکەینەوە و دژی دەوەستین.'