ڕوانگە - ئەگەر ئاگربەست لەنیوان ئیسرائیل و ئیران بکرێت ئەوا ئێران لە جەنگی ١٢ رۆژەی لەگەل ئیسرائیل بە بەهیزی لە جەنگەکە دێتە دەرەوە و بستیک لە خاکەکەی داگیرنەکراوەو بەردەوام دەبێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم و دانیش بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا نانێت .
بەراورد بە جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ عەرەب لەوجەنگەدا سوپای پێنج وڵاتی عەرەبی (ئوردن، میسر، لوبنان، سووریا، عێراق) تیک شکا کە لە نێوان ٥ی حوزەیرانی ١٩٦٧ هەلگیرساو دواجاریش بووە ھۆی داگیرکردنی سینا و کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و بەرزاییەکانی جۆلان لەلایەن ئیسرائیلەوە.
دیوی پشتەوەی جەنگی نیوان ئیسرائیل و ئێران گفتوگۆی گەرمی دیپلۆماسی و سیاسی بوو لە نیوان ترمپ و پۆتین و خامنەیی و ناتانیاهۆ ، کە لەم جەنگەدا ئێران بە هێزێکی زیاتر لە پێش جەنگەکە دێتە دەرەوەو ئەم جەنگەیش دەبێتە شکستی کابینەکەی ناتانیاهۆ چونکە ئێران لەڕوی ستراتیژییەوە دەستکەوتی باشی هەبووە و پاشەکشەی نەکردووە لە پیتاندنی یۆرانیۆم چ بۆ مەبەستی ئاشتی بیت یانیش سەربازی .
لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئیران لوت و هەیبەت و شکۆی ئیسرائیلی لە ناوچەکەدا شکاند لەکاتیکدا تەنیاو تەنیا ئێرانیەکان بە زیرەکی خۆیان بەبێ پاڵپشتی و پشتیوانی هیچ وڵاتیک روبەڕووی هەژموونی ئەمریکی بونەوە کە سەپۆرتی ئیسرائیلی دەکرد لە ڕووی هەواڵگری و سەربازییەوە لەپاڵ ئەوەی ئیرانیەکانی پاراست و کۆنترۆڵیان لە دەست نەدا !
دیار بوو کە نەئەمریکا نە ئیسرائیل گرفتیان لەگەل سیستەمی سیاسی و مێنتاڵەتی شیعاندنی سیستەمی سیاسی لە ئێران نیە و نایانەوێت سیستەمی سیاسی لە ئێران بگۆڕن کە دواجار ئەمریکیەکان بە شکست وەکو عێراق لە ئیران بچنە دەرەوە لەپاڵ ئەوەی ژینگەکە لەبار نیە و ئیرانیەکان پاڵپشتی کۆماری ئیسلامین و هیچ بەدیلێکیش نیە بۆ جیگرتنەوەی دوای روخاندنی کۆماری ئیسلامی لە ئێران