ڕوانگە - وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ سێشەممە، کردنەوەی ئاسمانی عێراق لە ناوچەی باشور بەڕووی هاتوچۆی ئاسمانیدا راگەیاند.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەو گەیاندن راگەیاند:"لەبەر رۆشنایی هەڵسەنگاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و رەزامەندیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئاسمانی عێراق بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکان بۆ ناوچەی باشور کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "کارەکان بەردەوامن بۆ هەڵسەنگاندنی ئاسمانی بەگشتی بەمەبەستی کردنەوەی بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکاندا لە سەرتاسەری عێراقدا