ڕوانگە - سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند:" جیهان‌و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست براوەی ڕاستەقینەی ئاگربەستی نێوان ئێران‌و ئیسرائیلن و ئێستا کاتی ئاشتیە."

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو، لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، ئێستا کاتی ئاشتییە، به‌ڵام مۆساد هه‌ڵمه‌تێكى له‌ناوخۆى ئێران ده‌ستپێكردوه‌.

میدیاکانی ئەمەریکا ئاشکرایانکردووە، مۆساد لەڕێگەی تۆماری دەنگییەوە فەرماندەکانی ئێران دەترسێنێت‌و داوایان لێدەکات کە بەبێبەری بونی خۆیان لە لەحکومەتی ئێران ڕابگەیەن.

هەر لەو تۆمارە دەنگییەدا کە بڵاوکراوەتەوە:"موساد هەڕەشە لەو بەرپرسانەدەکات ئەگەر ئامادەنەبن دەستبەرداری حکومەتی ئێرانبن ئەوا لەنزیکترین کاتدا بەئامانج دەگیرێن.'