ڕوانگە - وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت:" بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، هەردوو هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ژمارە 104 و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105 لەکاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی سبەینێ دەوەستێت.'

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" تیمە تەکنیکییەکانمان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن و لەماوەیەکی کەمدا هەردوو هێڵ دەکەونەوە کارو لەخزمەت هاوڵاتیاندا دەبن.'
ئاماژەی بەوەشکرد:"لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکدا هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بەو ژمارانەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بڵاوکراوەتەوە کە ئەوانیش،سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش ژمارە 100
یان ژمارە موبایلی:07705047024

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردەوە:" بەهەمانشێوە هێڵی گەرمی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ژمارە 122 بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە لەکارکەوتووەو لەکاتی هەر ڕووداوێکدا دیسانەوە هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە موبایلانەوە:07701949090  ،  07701949191