ڕوانگە - وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" لەگوندی سەیبێ خان سەربەناحییەی شێخ تەویل لەسەر کێشەی پۆش و پەڵاش کەسێک بەچەکەوە چۆتە سەر خانەوادەیەک کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی پۆش و پەڵاشی جاڕاکەیان بوون و بەچەکی جۆری کڵاشکۆف دوو کەسی بەناوەکانی (فەرهەنگ جەزا محمد) لەدایکبووی 2004 و (محمد جەزا محمد) لەدایکبووی 1999 کەبرای یەکترن بەفیشەک کوشتوەو شۆفێری تراکتۆرەکەشی بریندارکردوە و لەکۆتاییشدا فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو خۆشی کوشتوە .
وتیشی:"سەرجەم کوژراوەکان دانیشتووی هەمان گوندن لەئێستادا تەرمەکان بەمەبەستی توێکاری هێنراوەتە پزیشکی دادی قەزای کەلار دوای چارەسەری پێویست بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە
عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:" پۆلیس چونەتە شوێنی ڕوداوەکەولەسەرهۆکار و چۆنێتی ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە