ڕوانگە - وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بەمەبەستی تاوتوێکردن و بڕیاردان لەسەر پرسی دابەشکردنی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و دوای تەواوبونی کۆبونەوەکەش سەرۆکی حکومەت هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لەبارەی موچەوه ئاشكرابكات.
وابڕیارە كۆبونهوهكه کاتژمێر ١٠ی سهر لهبهیانى دەستپێبکات و ماوەی دوو کاتژمێر دەخایەنێت و ڕاستەوخۆ دواى تەواوبونی كۆبونهوهكه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی کێشەی دواکەوتنی مووچەو چۆنێتی چارەسەرکردنی هەڵوێستی حکومەت ئاشكرادەكات.