ڕوانگە - وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بەمەبەستی تاوتوێکردن و بڕیاردان لەسەر پرسی دابەشکردنی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و دوای تەواوبونی کۆبونەوەکەش سەرۆکی حکومەت هەڵوێستی حکومەتی هەرێم  لەبارەی موچەوه‌ ئاشكرابكات.

وابڕیارە كۆبونه‌وه‌كه‌ کاتژمێر ١٠ی سه‌ر له‌به‌یانى دەستپێبکات و ماوەی دوو کاتژمێر دەخایەنێت و  ڕاستەوخۆ دواى تەواوبونی  كۆبونه‌وه‌كه‌، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  لەبارەی کێشەی دواکەوتنی مووچەو چۆنێتی چارەسەرکردنی هەڵوێستی حکومەت  ئاشكرادەكات.