ڕوانگە - هەنگاوەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا لەلایەن ئەمەریکاوە بەردەوامییان هەیە و لەوچوارچێوەیەدا نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایگەیاند،ئومێدمان بە گفتوگۆکانمانە لەگەڵ ئێراندا و ئێمە هیوادارین بگەین بە ڕێککەوتنی ئاشتی درێژخایەن لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، رایگەیاند، " هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێراندا و هەر لەئێستاشەوە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش لەڕێگەی نێوەندگیرەکانمانەوە دەستمان بە گفتوگۆکردن کردووە لەگەڵ ئێراندا و ئومێدەوارین بگەینە رێککەوتنێکی ئاشتیی درێژخایەن، کە ئێران زیندوو بکاتەوە."
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست باسی لەوەشکرد، "ئێستا کاتی ئەوەیە لەگەڵ ئێرانییەکان دابنیشین و بگەینە رێککەوتنێکی ئاشتیی گشتگیر، من زۆر دڵنیام ئەمە بەدیدەهێنین."