ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی ڕزگاری بەرامبەر ئیدارەی گەرمیان ماتۆڕ سکیلێک کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و وەردەگەڕێت، بەهۆیەوە لێخوڕەکەی گیان لەدەستدەدات
وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" کەمێک پێش ئێستا و لە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەک، ماتۆڕ سکیلێکی دوو تایە لەکەلارەوە بەئاراستەی ناحیەی ڕزگاری ڕۆیشتووە، لەبەرامبەر ئیدارە گەرمیان کۆنترۆڵی لەدەستداو بەهۆیەوە وەرگەڕا، لێخوڕەکەی گیانی لەدەستدا."
وتیشی:"ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٣ەو، دانیشتووی گەڕکی حەمرینی قەزای کەلارە و پیشەی کاسبە.
وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:" لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە، تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە."