ڕوانگە - پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبونەوە بکات و لەگەڵ ئەوەشدا خۆڵبارین دەستپێبکاتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی كەشناسی عێراق کە پێشبینییەکانی كەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو رراگەیاندووە، ئاماژەی بەوەکردووە:" پێشبینی دەکەن ڕۆژانی داهاتوو كەشوهەوای ناوچەکە گۆڕانکاری بەسەردابێت و پلەکانی گەرما بەرزببێتەوە و تۆز و خۆڵبارین دەستپێبکات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا هاتووە" یەكشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور هاوشێوە دەبن، لە ناوچەكانی باشووریش كەمێك بەرزدەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووشەممە كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هەروەها كەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك دادەبەزن.
کەشناسی باسی لەوەشکردووە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ خۆڵێكی سووك، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور و هاوشێوەی باشووری وڵات دەبێت.