ڕوانگە- بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکاتەوە، سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٧/١ ، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ڕونیکردۆتەوە:" سبەی دەرگای بانکەکان بەڕووی هاوڵاتیان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی ٢۰۲٥ ، بۆ ئاگاداریتان.