ڕوانگە - پەیام و هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەردەوامی هەیە و لە پامێکی نوێیدا سوپاسالاری ئیسرائیل ڕایگەیاند:" سەرجەم ئەو لایەنانەی کە لەبەرەی ئێراندان دەیانکەینە ئامانج. "

ئەیال زەمیر سوپاسالاری ئیسرائیل، پەیامکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی ئێران کرد وڕایگەیاند، هێرشدەکەنەسەر هەر شوێنێک کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئیسرائیل.

وتیشی:"ماوەیەکی زۆرە لەهەڵمەتێکی فرە بەرەییداین‌و هەفتەی ڕابردوش گەیشتینە لوتکەیەکی دیکە لەم هەڵمەتە، زۆر بەتوندی لەهەموو پێکهاتەکانی ئەو بەرەیە دەدەین کە ئێران دژی ئێمە دروستیکردوە".

 سوپاسالاری ئیسرائیل ڕونیشیکردەوە، " بۆ ئەو مەبەستە هەموو هەوڵێک دەدەین و هەمو ئامادەباشییەکی تەواودەکەین، ئاماژەی بەوەشکرد، بەرگریی ئێمە لەبەرزاییەکانی جۆلان لەناوچەی بەرگریی پێشەوەدایەو چالاکیی پێشوەختە جێبەجێدەکەین بۆ ڕێگریکردن لەهەڕەشەکان".

ئەیال زەمیر سوپاسالاری ئیسرائیل ڕونیشیکردەوە، " هێرشدەکەینەسەر هەر شوێنێک پێویست بکات‌و ڕوبەڕوی هەر هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە دەبینەوە، سوریا هەڵوەشاوەتەوەو ئێستا لەقۆناغی گۆڕانکاریدایە، ئێمە خاڵە سەرەکییەکانمان بەدەستەوەیەو بەردەوامدەبین لەکارکردن لەودیو سنور بەئامانجی بەرگریکردن لەخۆمان بەباشترین شێوە".