ڕوانگە - لە پەیامێکیدا بەبۆنەی یادی عاشوراوە نێچیرەڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" لەم یادەدا بەگرنگی دەزانم ئەوە بڵێم، کە پێویستە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن بۆ قازانجی گشتی و ئاسایشی وڵات.
دەقی پەیامەکەی نێچیرەڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی عاشوراوە
بیر لەو ڕەوشتی ڕاستی و خۆگرتن و قوربانیدانە دەکەینەوە کە ئیمام حوسێن (ع) نیشانی دا. ئەم بۆنەیە مانای مرۆڤایەتی و پەند و ئامۆژگاری هەیە کە بانگەوازی دادپەروەری و لێبوردن و ئاشتی دەکات.
ئێمەش پەیوەندی خوشکایەتی و یەکگرتنی عێراقییەکان پتەو دەکەین، پێویستە ناکۆکییەکان بە چارەسەر بکرێن بۆ قازانجی گشتی و ئاسایشی وڵات.