ڕوانگە - بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی عاشورا تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی وڵاتی عێراقیان کردووە و کونسوڵی ئێران لە بەسرە ڕایگەیاند، " ئومێد دەکەین لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دا هەماهەنگی زیاتر بکەین بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بە زیارەتکاران بکرێت.

عەلی عابدی کونسوڵی گشتیی ئێران لەبەسرە، ڕایگەیاند، " پێشبینیدەکەن زیاتر لەدوو ملیۆن زیارەتکار لەئێرانەوە هاتبنە نێو عێراق بۆ بەشداریی لەمەراسیمی یادی عاشورا.

عەلی عابدی ئاماژەی بەوەشکرد، زیارەتکاران لەدەروازەی شەلەمچەی نزیک لەئێرانەوە گەیشتونەتە نێو عێراق، ئاماژەی بەکۆبونەوەی لیژنەی هەماهەنگیی کرد لەناوچەی ئازادی بازرگانی‌و پیشەسازیی ئاروەند، لەسنوری نێوان ئێران‌و عێراق کە لەبارەی سەردانیی زیارەتکارانەوە لەگەڵ عێراق گفتوگۆیان کردوەو هەماهەنگییان دروستکردوە، ئومێدیکردوه‌، هەماهەنگییان لەو بارەوە بەردەوامبێت.

دەروازەی سنوری شەلەمچە 20 کیلۆمەتر لەشاری خورەمشەهری ئێران‌و 15 کیلۆمەتر لەشاری بەسرەی عێراقەوە دورە.