ڕوانگە - لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دا مەسرور بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیان کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی مەسرور بارزانی، "
لەکۆبونەوەی لەگەڵ لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێت بەهیچ شێوەیەک بابەتی مووچە تێکەڵ بەهيچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی ئەو ناکۆکییانە بدەن کە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی کوردستان کراوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "پێویستە لە زووترین کاتدا کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و لەمبارەیەوە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بەردەوامن بۆ ئەوەی لەم چەند رۆژەدا کێشەکە چارەسەر بکرێت."
ئەوەشخراوەتەڕوو، "جەخت لە پێویستیی رێزگرتن لە سیستمی فیدراڵیی عێراق و مافە دەستوورییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان کرایەوە."