ڕوانگە - جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق، بەگرنگییەوە باس لە سەردانەکەی سەرۆکی پەڕلەمنی عێراق دەکات بۆ هەولێر و، ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی پەڕلەمان، بۆ باسکردن بوو لە چۆنییەتی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان،

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، " چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامانجی سەرەکی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بو، لەتەواوی کۆبونەوەکان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسکردن بو لەچارەسەرکردن و دابین کردنی موچەی فەرمانبەران بە زووترین کات.

وتیشی: " سوپاس بۆ خودا گفتوگۆکان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەی لەبەغدا کۆبونەوەکان بەردەوام دەبیت بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێکەوتن ، بە سوپاسەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق، ڕونیشیکردەوە، " حکومەتی هەرێم و خودی سەرۆک وەزیران  مەسرور بارزانی زۆر هاوکار بوە تا ئەو ئاستەی هەندێ جار دەست بەرداری هەندێ مافی یاسایی هەرێم بوە لەو پێناوەدا .