ڕوانگە - ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٥/٧/٧ بەمەبەستی پێشخستنی دانوستانەکانو ئازادکردنی بارمتەکانو ئاگربەست لەغەززە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، سەردانی کۆشکی سپی بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کۆببێتەوە.
کۆبونەوەکەی نێوان هەردولا بۆ گفتوگۆکردنە دەربارەی بەرەوپێشبردنی دانوستانەکانو ئازادکردنی بارمتەکانو ئاگربەست لەغەززە و ناتانیاهۆ هەردوێنێ ڕایگەیاند، دانوستانکارانی ئیسرائیل بەشدارن لەدانوستانەکانی ئاگربەست، ڕێنمایی ڕونیان هەیە بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر ئەو مەرجانەی کە ئیسرائیل پەسەندی دەکات.
وتیشی، " بەدڵنیاییەوە لەم گفتوگۆیانەدا لەگەڵ ترەمپ، دەگەین بە ئەنجامێکی باش بۆ دڵنیابون بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و دورخستنەوە و کۆتای هێنان بەو مەترسیانەی کە حەماس بۆسەر ئیسرائیل دروستی کردووە".
ئهم سهردانهى ناتانیاهۆ سێیەم سەردانیەتی بۆ کۆشکی سپی، ئەمەش لەدوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ پۆستەکەی کە نزیکەی شەش مانگ لەمەوبەرە.