ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کۆچ و ئاوارەی عێراق ڕایگەیاند، " لەسەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی گەڕاندنەوەی خێزانە عێراقییەکان لەکەمپی هۆڵەوە تائێستا ١٦ هەزار هاوڵاتی عێراقی لە چوارچێوەیپلانی حکومەتدا گەڕاونەتەوە بۆ عێراق."

ئەوەشخراوەتەڕوو، " گەڕاندنەوە و گواستنەوەی ئەو هاوڵاتیانە بە ٢٨ کاروان ئەنجامدراوە، هەروەها هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆئەوەی ئەم پرۆسەیە بەردەوامی هەبێت، چونکە تائێستا نزیکەی ١٥ هەزار هاوڵاتی دیکە لەو کەمپەدا ماون و لەچەند ڕۆژی داهاتودا هەوڵی گەڕانەوەی ئەوانی دیکەش دەدەین، چونکە بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دا کراوە بڕیارە تاپێش کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ هەمو ئەو خێزانە عێراقیانە بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق و لە کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا جێگیر دەکرێن".