ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم، بڵاوی کردۆتەوە:" دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی هاوڵاتییەک لە قەزای خانەقین."
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، ڕۆژی ٢٠٢٥/٦/٢١ بەهۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی شەڕ لەنێوان سێ هاوڵاتی لەقەزای خانەقین ڕودەدات و کەسێک بەچەقۆ لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە دەکوژرێت و دەستبەجێ شوێنی ڕووداوەکە بەجێ دەهێڵن و هەڵدێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەبازگەی دەربەندیخان هەردوو تۆمەتباری ڕوداوەکەی قەزای خانەقین دەستگیربکەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەیشی خستۆتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ( ٤٠٦ )لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.